بەشێک لە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر هەڵوەشاونەتەوە
کوردستان
بۆکس هەواڵ ــــــ
سەرچاوەیەک لە فڕۆکەخانەی هەولێر رایگەیاند، بەشێک لە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر هەڵوەشاوەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی شوباتی ٢٠٢٦، سەرچاوەیەک لە فڕۆکەخانەی هەولێر ووتی، بەشێک لە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر بە تەواوەتی هەڵوەشاوەتەوە کە ژمارەیان پێنج گەشتە و تا ئێستا هیچ روونکردنەوەیەک نەدراوە.
وتیشی، لە دەوحە، ڤییەنا، دوو فڕۆکە لە ئەستەنبوڵ و فڕۆکەیەکیش لە ئەنقەرەوە گەشتەکانیان هەڵوەشاندووەتەوە و تا ئێستا هیچ روونکردنەوەیەک نەدراوە لە لایەن دەستەی کارگێڕی فرۆکەخانەکە و هیچ شتێک نەخراوەتە روو.