وتەبێژی یەکێتیی زانایان: زێڕی جوانکاریی خانمان تاوەکو 200 مسقاڵ زەکاتی لێناکەوێت
کوردستان
بۆکس هەواڵ ــــــ
وتەبێژی یەکێتیی زانایان، رایگەیاند، زێڕی جوانکاریی خانمان تاوەکو 200 مسقاڵ زەکاتی لێناکەوێت.
د. عەبدوڵا شێرکاوەیی، وتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، “ئەگەر خانمێک بەمەبەستی بەکارهێنان زێڕی کڕیبێت نەک بۆ قازانج و فرۆشتنەوە، ئەوە زەکاتی تێدا نییە، ئەگەر بگاتە 200 مسقاڵیش”.
دەشڵێت، “بەڵام ئەگەر بۆ قازانج کڕیبێتی لە 20 مسقاڵەوە زەکاتی دەکەوێتەسەر کە نیو مسقاڵە، واتە دەبێت لەو 20 مسقاڵە نیو مسقاڵی بکاتە زەکات”.