دواین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی دوو
کوردستان
بۆکس هەواڵ ــــــ
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ووتی، ئەگەر هەرێم بتوانێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونە و ١٢٠ ملیارەکە بنێرێت ئەوا بەبێ دواکەوتن مووچەی مانگی دووی هەرێم دەنێردرێت.
سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، بەشێکی زۆری فەرمانبەرانی وەزارەتی داراییی عێراق لە دوای دەوامی ئاساییش ماونەتەوە تاوەکو بتوانن پڕۆسەی پارەدارکردن و رێکارەکانی تایبەت بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق تەواو بکەن و بە زوویی دەست بکەن بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو.
سەبارەت بە موچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێمیش وتی، ئەگەر هەرێم بیتوانیایە لە چەند رۆژیی رابردوودا تەرازووی پێداچوونەوە و لیستی مووچە و ١٢٠ ملیارەکە بنێرێت ئەوا لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێردرا.