کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت

کوردستان

بۆکس هەواڵ ــــــ

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ و سبەینێ لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت.

بەڕێوەبەرایەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنی 2 بۆ 3 پلە بەرزدەبێتەوە.

وتیشی، سبەی یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێکجار دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، پلەی گەرمی نزیکدەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.