بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی کار بۆ خزمەتکردنی زیاتری خەڵکە خۆشەویستەکەمان دەکات

کوردستان

بۆکس هەواڵ ــــــ

 

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد پێشوازی لە سەید عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە د. خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ئامادەیبوو، دۆخی سیاسیی ناوچەکە و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق تاوتوێکرا.

سەرۆک بافڵ گرنگیی پێویستیی بەردەوامیی دیالۆگی نیشتمانی لەنێوان لایەنەکان دووپاتکردەوە و رایگەیاند، یەکێتی بۆ بەهێزترکردنی گیانی پێکەوەیی و زیاتر خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەمان کاردەکات.

بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە ئامادەیی یەکێتی بۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و تەواوکردنی رێکارە دەستوورییەکان کردەوە.