بافڵ جەلال تاڵەبانی: جەخت لە پاراستنی سەقامگیریی وڵات دەکەینەوە
کوردستان
بۆکس هەواڵ ــــــ
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد پێشوازیی لە رەیان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون کرد.
لە دیدارێکدا دۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە خرایەبەر باس و جەخت لە پاراستنی سەقامگیریی وڵات کرایەوە.
هەردوولا جەختیان لە تەواوکردنی رێکارە دەستوورییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز کردەوە.