قوباد تاڵه‌بانی: له داهاتوویه‌كی نزیكدا سه‌ردانی ئه‌لبانیا ده‌كه‌م
کوردستان
بۆکس هەواڵ ـــــ
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسی:
له‌گه‌ڵ ئێدی راما، سه‌رۆك وه‌زیرانی كۆماری ئه‌لبانیا گفتوگۆیه‌كی به‌سوودمان كرد له‌باره‌ی چۆنییه‌تی كاری هاوبه‌ش بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له بواره‌كانی كولتووری و گه‌شتیاری و وه‌به‌رهێنان له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ئه‌لبانیادا.
ستایشی هه‌ڵوێستی ژیرانه و بێ لایه‌نانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی كرد له جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران.
هه‌ردوولامان هیوامان خواست ئه‌مریكا و ئێران له قۆناغی ئاگربه‌ستدا بتوانن كێشه‌كانی نێوانیان له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆوه چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ئاشتی و سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه بگه‌ڕێته‌وه.
سوپاسی ده‌كه‌م بۆ بانگهێشته فه‌رمییه‌كه‌ی و به شانازییه‌وه له داهاتوویه‌كی نزیكدا و به ئامانجی دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا سه‌ردانی كۆماری ئه‌لبانیا ده‌كه‌م.