باران بارین و تەرزە دەستپێدەکاتەوە
کوردستان
بۆكس ھەواڵ ـ
پێی پێشبینییهكانی شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی؛ لە رۆژی هەینییەوە شەپۆلی باران بارین دەستپێدەکات تا کاتە جیاوازەکانی رۆژی شەممە بهردهوام دهبێت، دەشڵێت: سەرچاوەی شەپۆلەکە لە دەریای رەش و دەریای ناوەڕاستەوەیە.
ئاماژەی بەوەشکردوە کە سەرچاوەی شەپۆلەکە کاریگەریی بۆ سەر ناوچەکانی بادینان و هەولێر و ئیدارەی راپەرین و کۆیە زۆر باش دەبێت، بۆ سلێمانی و هەڵەبجەش ئەگەری بارانی باش هەیە.
باس لەوەش دەکات بۆ ناوچەکانی کەرکوک و باکوری گەرمیان ئهم شهپۆله زیاتر مام ناوەند دەبێت، هەرچی ناوچەکانی باشور و ناوەڕاست و خۆرهەڵاتی گەرمیان کاریگەری شەپۆلەکە تیایاندا لاواز دەبێت.
سەبارەت بە بەردەوامی شهپۆلهكانی بارانی زستانه، ئهوهی پێشبینی كردوه كه بارانی بهفر بارانی به خوڕ و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.