بە چوار درۆن هێرشکرایە سەر سنووری هەولێر
کوردستان
بۆکس میدیاــــــــ
بەرەبەیانى ئەمڕۆ چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە سۆران، خەلیفان و هەریر لە سنووری پارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە، بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکان دووکەڵ لە شوێنى کەوتنەخوارەوەى درۆنەکان بەرزبوونەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی ئابی ٢٠٢٦، چاوگێکی ئەمنی ڕایگەیاند، بەرەبەیانى ئەمڕۆ فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوان لە هەریر کەوتە خوارەوە، بەهۆیەوە ئاگر لە پووش و پاوانی چیای بەنی هەریر کەوتووەتەوە.
ئاماژەى بەوەشکرد، هەر بەرەبەیانى ئەمڕۆ لە نزیکی گوندێکى خەلیفان فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوان کەوتوەتەخوارەوە و لە سۆرانیش دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کەوتووەتە خوارەوە و دانەیەکیان بەر ماڵی هاوڵاتییەک کەوتووە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئەنجامى ئەو چوار هێرشە هیچ زیانی گیانی نەبووە و قەبارەى زیانە ماددییەکانیش دیار نییە.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوانیوەڕۆى دوێنێش جارێکی دیکە بە مووشەک هێرشکرایە سەر بارەگاى کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە دوڵی ئالانەی سنووری ئیدارەی سۆران لە پارێزگای هەولێر