ئێران هۆشداری ده‌داته سوورییه‌كان: دڵخۆش مه‌بن، ئاینده‌یه‌كی نادیار چاوه‌ڕێتانه
جیهان

بۆکس هەواڵ ـ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هۆشداری ده‌داته سورییه‌كان و ده‌ڵێت: "پێشوه‌خته دڵخۆش مه‌بن، ئاینده‌یه‌كی نادیار چاوه‌ڕێتان ده‌كات".
عه‌باس عه‌راقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند كه دوای رووخانی ئه‌م دواییه‌ی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر حوكمی وڵاته‌كه‌ی كرد، سوریا رووبه‌ڕووی ئاینده‌یه‌كی نادیار ده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی خوێندكارانی ئێران (ئیسنا)، عه‌راقچی وتوویه‌تی: "هێشتا زووه بڕیار له‌سه‌ر ئاینده‌ی سوریا بدرێت، چونكه زۆر هۆكار ده‌توانن كاریگه‌رییه‌كی زۆر له‌سه‌ر دۆخی سیاسی ئه‌وێ دروست بكه‌ن".
عه‌راقچی روونیشیكرده‌وه كه "ئه‌وانه‌ی له ئێستادا باوه‌ڕیان به هه‌ندێك سه‌ركه‌وتن هه‌یه، نابێت پێشوه‌خته دڵخۆش بن".
370 جار خوێندراوه‌ته‌وه