یونسێف: رۆژانە 35 منداڵ لە کەرتی غەززە شەهید کراون

جیهان

بۆکس هەواڵ ـــ

 ئاژانسی نەتەوە یەكگرتووەكان تایبەت بە هاوكاریكردنی منداڵان "یونسێف" رایدەگەیەنێت، رۆژانە لە کەرتی غەززە لە فەلەستین 35 منداڵ شەهید دەکرێن.

جەیمس ئەلدەر، وتەبێژی ئاژانسی نەتەوە یەكگرتووەكان تایبەت بە هاوكاریكردنی منداڵان "یونسێف لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هەفتانەیدا كە لە ئۆفیسی نەتەوە یەكگرتووەكان لە شاری جنێڤی سویسرا بەڕێوەچوو رایگەیاند، "بەپێی زانیارییە پزیشكییەكان لە حەوتی تشرینی یەكەمی 2023ەوە تاوەكو ئێستا 15 هەزار منداڵ لە کەرتی غەززە بەدەستی ئیسرائیل شەهیدکراون".

وتەبێژی یونسێف روونیشیكردەوە، ئەوە بە واتای شەهیدکردنی 35 منداڵ دێت لە رۆژێكدا بۆ ماوەی 14 مانگ.

858 جار خوێندراوه‌ته‌وه