تورکیا ژمارەیەکی مەترسیدار تۆمار دەکات لە هەڵمەتی دەستبەسەرکردنی کورد

جیهان

بۆکس هەواڵ ـــ

 

سەرلەبەیانی چوار شەممە ٥ی ئازار هێزە ئەمنییەکانی تورکیا هەڵیانکوتایە سەر هەر سێ نووسەرانی کورد؛ مەولود ئایکۆچ، سامی تان و ڕۆنایی ئۆنەن دەستبەسەر کران.

میدیاکانی باکور بڵاویانکردەوە، هەرچی مەولود ئایکۆچ لە ئیستانبووڵ، سامی تان لە ئورفا و ڕۆنایی ئۆنەن لە ئامەد لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون و تا ئێستا هۆکارەکەی نەزانراوە.

لە ٢٦ی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤دا، یەڵماز تونچ وەزیری دادی تورکیا ڕایگەیاند، لە ماوەی یەک ڕۆژدا ١٢٥هاووڵاتیی کورد دەستگیرکراون و ٢٠٢ هاووڵاتیی دیکەش لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە، لە ٢٩ پارێزگای تورکیا.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دەسەڵاتدارانی تورکیا هەڵمەتی دەستبەسەرکردنی بەردەوام ئەنجام دەدەن و ڕۆشنبیران و چالاکانی کورد دەکەنە ئامانج.

بە پێی ئاماری ڕێکخراوەکانی دەمپارتی لە ساڵی ٢٠١٥ەوە ڕۆژانە نزیکەی ١٠ چالاکی کورد لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردی دەستگیرکراون، لە کرێکاران، جووتیاران و خوێندکارانەوە تا دەگاتە سیاسەتمەداران، چالاکوانان و ڕۆشنبیران، پیاوان، ژن و تەنانەت منداڵان.

تەنها لەماوه ی یەک ساڵی ڕابردوودا ١٠٤شارەوانی کورد و ٢٠١ سه ڕکردەی سیاسی کورد و ١٥ په ڕلەمانتاری کورد و ٩٣ سەرکردەی سەندیکا و پیشییەکانی کورد ده ستبەسەرکراون.

598 جار خوێندراوه‌ته‌وه