پزیشکیان: كۆتاییهێنان بە بەرنامە ئەتۆمیەكەمان 'وەهمە'

جیهان

بۆکس هەواڵ ـ

مەسعود پزیشکیان، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا لەگەڵ كەناڵی جەزیرەی قەتەری كە شەویرابردو بڵاوكرایەوە، ڕایگەیاند، "ئێمە ئامادەین بۆ هەر کارێکی سەربازیی لەگەڵ ئیسرائیل. هێزەکانمانئامادەن بۆ ئەوەی جارێکی دیكە هێرش بكەنەوە سەر قوڵایی ئەو وڵاتە".

ئاماژەی بەوەشكرد، "ئیسرائیل لە هەوڵەکانیدا بۆ پەرتەوازەکردنی ئێران و لەناوبردنی ڕژێم لە ڕێگەیگێرەشێوێنییەوە شکستی هێناوە"، بەو پێیەی "داواکارییەکەی بۆ ڕاگرتنی شەڕ زۆر شت ئاشکرا دەکات".

سەرۆك كۆماری ئێران جەختی لەوەشکردەوە، هەر دانوستانێکی داهاتو دەبێت لەسەر بنەمایبەژەوەندی دولایەنە دەبێت و وتیشی، "ئێران قبوڵی ناکات مەرجی تاکلایەنە لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەیبسەپێنرێت".

دەشڵێت، "پیتاندنی یۆرانیۆم لەسەر خاکەکەمان و لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان بەردەوامدەبێت، هەروەها توانا ئەتۆمییەکانمان لە مێشکی زاناکانماندایە نەک لە دامەزراوەکانماندا".

153 جار خوێندراوه‌ته‌وه