پزیشکێک: ئیسرائیل وەک یاریی ئەلیکترۆنی تەقەیان لەهاوڵاتیانى برسى غەززە دەکرد

جیهان

بۆکس هەواڵ ــــــ 

 

دکتۆر نیک ماینارد پزیشکی نەشتەرگەری بەریتانی کە بەم دواییە لە غەززەوە گەڕاوەتەوە،لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ سکای نیوزی بوونی "بەدخۆراکی گەورە"ی لەنێو غەززەکاندا پشتڕاستکردەوە وئاشکرایکرد کە سەربازانی ئیسرائیل لە خاڵە فریاگوزارییەکان تەقە لە هاوڵاتیانی مەدەنی دەکەن "وەکئەوەی یاری تەقەکردن بکەن".

بەپێی تۆڕەکە، ماینارد چوار هەفتەی لەناو نەخۆشخانەی ناسرى غەززە کاری کردووە، دەڵێت: "چەندپزیشکێکم ناسی کە سندوقی شیری منداڵانیان لە جانتاکانیاندا هەبوو، سەرجەمیان لەلایەن پاسەوانانیسنووری ئیسرائیلەوە دەستیان بەسەردا گیرا، هیچ شتێکی تر دەستی بەسەردا نەگیرا، جگە لە شیریمنداڵان".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەماوەی دوو هەفتەی یەکەمی نەخۆشخانەی ناسر چوار منداڵی پێشوەختەگیانیان لەدەستداوە و مردنی زۆرتریش دەبێت مەگەر ئیسرائیلییەکان ڕێگە بە خواردنی پێویست نەدەنبچێتە نەخۆشخانەکە".

لە میانی چاوپێکەوتنەکەدا دکتۆر ماینارد ئاماژەی بەوەشکردووە، سەربازانی ئیسرائیل لە خاڵەفریاگوزارییەکان تەقە لە هاوڵاتیانی مەدەنی دەکەن "وەک ئەوەی یاری تەقەکردن بکەن".

دکتۆر ماینارد ئاماژەی بەوەشکردووە، نەشتەرگەری بۆ منداڵانی تەمەن ١١ ساڵ ئەنجامداوە کە "لەخاڵەکانی دابەشکردنی هاوکارییەکان تەقەیان لێکراوە" کە لەلایەن دامەزراوەی مرۆیی غەززەوەبەڕێوەدەبرێت.

دەشڵێت "ئەوان چوون بۆ ئەوەی خواردن بۆ خێزانە برسیەکانیان وەربگرن، تەقەیان لێکرا". ئاماژەیبەوەشکردووە، نەشتەرگەری بۆ منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ کردووە کە "بەهۆی برینەکانی سەختەوە لەسەرمێزی نەشتەرگەری گیانی لەدەستداوە".

دکتۆر ماینارد ماوەی ١٥ ساڵە سەردانی غەززە دەکات و ئەمە سێیەم سەردانیەتی بۆ کەرتی غەززە لەسەرەتای شەڕەوە. ئەو پزیشکە نەشتەرگەرییە بەریتانییە ئاماژەی بەوەشکردووە، نزیکەی هەموومنداڵانی یەکەی پزیشکی منداڵان لە نەخۆشخانەی ناسر ئاوی شەکریان پێدەدرێت.

هۆشداریشیدا، "بڕێکی کەم شیری کۆرپەیان هەیە بۆ منداڵانی زۆر بچووک، بەڵام ئەمە بەس نییە". دکتۆرماینارد ئاماژەی بەوەشکردووە، نەبوونی یارمەتییەکان کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر هاوکارەکانیشهەبووە و ئاماژەی بەوەشکردووە، "کەسانێکم بینی کە ساڵانێکە ناسیبووم، تەنانەت هەندێکیان تەنانەتهەرگیز نەمدەناسیەوە. دوو هاوکارم کێشیان ٢٠ و ٣٠ کیلۆگرامیان دابەزاندبوو. لەڕادەبەدەر برسی بوون. هەموو ڕۆژێک دەچوونە سەر کارەکانیان، دواتر دەگەڕانەوە بۆ چادرەکانیان کە خواردنیان نەبوو".

دکتۆر ماینارد وتی: "لە هەمووی دڵتەنگکەر ئەو نەخشەی برینانە بوو کە بینیمان، لەگەڵ کۆبوونەوەیبرینەکان لە هەندێک شوێنی جەستەدا لە ڕۆژانی دیاریکراودا"، ڕوونیکردەوە کە "زۆرجار ڕۆژێک دەهاتنەژوورەوە بە برینێکی گولە لە سەر یان مل، ڕۆژێکی دیکە لە سنگ و ڕۆژێکی دیکە لە سکدا."

ئاماژەی بەوەشکرد، دوانزە ڕۆژ لەمەوبەر چوار کوڕی هەرزەکار هاتنە ژوورەوە، هەموویان برینێکیگولەیان لە کۆئەندامی زاوزێیاندا هەبوو، ئەمەش بە ئەنقەست ئەنجامدرا، ئەمە بەڕێکەوت نییە، زۆر دیاربوو بۆ ئەوەی بەڕێکەوت بێت، و بۆ ئێمە لە یاری تەقەکردن دەچوو.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەگەر بە چاوی خۆم نەمبینیبایە هەرگیز باوەڕم پێ نەدەکرد.

دوور لە چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، تەلئەبیب و واشنتۆن لە ٢٧یئایارەوە پلانێکیان جێبەجێ کردووە بۆ دابەشکردنی یارمەتییە سنووردارەکان لە ڕێگەی دامەزراوەی مرۆییغەززەوە، سوپای ئیسرائیل بۆردومانی فەلەستینییەکانی دەکات کە ڕیزیان گرتووە بۆ وەرگرتنییارمەتییەکان.

دامەزراوەی مرۆیی غەززە کە لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە پارەی بۆ دابین دەکرێت، چوار شوێنیدابەشکردنی هاوکارییەکانی هەیە، کە هەموویان لە ناوچە سەربازییەکانی ئیسرائیلدان و لە سنوورەکانیڕۆژنامەنووسان دەردەچن.

بەگوێرەی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، لەو کاتەوەی ڕێکخراوەکە دەستبەکاربووە، تا ئێستا زیاتر لە هەزارکەس لە کاتی هەوڵدان بۆ وەرگرتنی هاوکاری خۆراکی گیانیان لەدەستداوە.

507 جار خوێندراوه‌ته‌وه