ئاگر لە چوارەم گەورەترین شاری تورکیا نزیک دەبێتەوە

جیهان

بۆکس هەواڵ ـــــ

حكومەتی توركیا لە ماوەی دو ڕۆژی ڕابردودا سێ هەزار و 500 كەسی لە ناوچەکانی دەوروبەری شاریپیشەسازی بورسای باکوری ڕۆژئاوای تورکیا دروخستوەتەوە، لەکاتێکدا تیمەكانی ئاگرکوژێنەوەهەوڵدەدەن دو ئاگر كۆنتڕۆڵ بكەن كە لە دارستانەكانی ئەو پارێزگایە كەوتونەتەوە.

ئیبراهیم یوماکلی، وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا ڕایگەیاند، "بە گشتی سێ هەزار و 515 هاوڵاتیمانگواستوەتەوە بۆ شوێنی ئارام"، کە دو هەزار و 300 كارمەندی ئاگرکوژێنەوە و کارمەندی ڕزگارکردن لەڕۆژی یەکشەممەدا بەشدارییان لە کوژاندنەوەی ئاگرەکاندا کردوە لەناو بایەکی بەهێزدا.

ئاماژەی بەوەشكرد، زیاتر لە 850 ئۆتۆمبێل و شەش فڕۆکە و چوار هێلیکۆپتەر لە ناوچەکەدابڵاوکراونەتەوە، کە چاوەڕوان دەکرێت پلەکانی گەرما لە ڕۆژانی داهاتودا بەردەوام بن لە بەرزبونەوە ونزیک ببنەوە لە 40 پلەی سەدی، بێ ئەوەی ئەو ناوچە دارستانیانە ئاشكرابکات کە لە دەوروبەری چوارەمگەورەترین شاری وڵاتدا گڕیانگرتوە.

ئاگرکوژێنەوەیەک بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە کاتی کارکردنیدا بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە ئێوارەی شەممەگیانی لەدەستدا، لەکاتێکدا سێ کەسی دیکە ڕۆژی یەکشەممە لە ڕوداوێکی پێکدادانی تانکەرێکدا کە بۆکوژاندنەوەی یەکێک لە ئاگرەکان بەکارهێنرابو، گیانیان لەدەستدا، ئەوەش بەگوێرەی ڕاگەیاندنی پارێزگایبورسا.

لەلایەكی دیكەوە لە پارێزگای گوندنشینی کارابوک لە باکوری تورکیا، ئاگرکوژێنەوەکان ماوەی پێنج ڕۆژەهەوڵدەدەن ئاگرێک لە ناوچەکەدا بکوژێننەوە کە 72%ی ڕوبەرەکەی دارستانە، ئەوەش بوە هۆیگواستنەوەی زیاتر لە  هەزار و 800 كەس لە دانیشتوانی.

بەپێی چەندین میدیای تورکی، ئاگرەکە لە کۆتایی هەفتەدا دەیان کیلۆمەتری لەم پارێزگایەدا بڵاوبوەتەوەکە زەوییە سەختەکەی ئەرکی ئاگرکوژێنەوەکان قورس دەکات.

130 جار خوێندراوه‌ته‌وه