ئەردۆغان: پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر پرۆژەی هەمووانە

جیهان

بۆکس هەواڵ ــــــ

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، پاش کۆبوونەوەی کابینەی حکومەت، باسی لە پرۆسەیئاشتی کرد کە بە "تورکیای بێ تیرۆر" ناوی دەبات و گوتی، پرۆسەکە تەنیا پرۆژەی ئاکپارتی و مەهەپە نییە،بەڵکو پرۆژەی گەل، حکومەت و دەوڵەتە.

سەرۆککۆماری تورکیا باسی لەوە کرد لە تورکیا کەشێکی گەشبینانە دروستبووە و وتی، "بۆ ئەوەی ئەوگەشبینییە بەفیڕۆنەچێت، بە سەر و گیانمان کار دەکەین."

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکرد، بە هەنگاوی دڵنیاییەوە بەردەوامن لەسەر پرۆسەکە و ئەوەش دەبێتە هۆیبەهێزبوونی تورکیا لە رووی دیموکراسی و ئابوورییەوە.

سەرۆککۆماری تورکیا پرۆسەکەی بۆ جەهەپە وەک دەرفەت ناوبرد و داوایلێکردن بەشداری لەسەرخستنیدا بکەن.

وتیشی، "ئەم پرۆسەیە دەرفەتێکی دەگمەنە، بۆ ئەوەی ببێتە کەفارەتی تاوانەکانی جەهەپە".

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەکرد، دەیانەوێت هەموو پارتە سیاسییەکان رۆڵی کاریگەرییان لە پرۆسەکەداهەبێت و بۆ نیشاندانی ئەو ئیرادەیەش، هەفتەی رابردوو، ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی میت لەگەڵ پارتەسیاسییەکاندا کۆبووەوە.

188 جار خوێندراوه‌ته‌وه