وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداریی بە ئەمریکا دەدات
جیهان

بۆکس هەواڵ ـــــ
دوابەدوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشەی ئەنجامدانەوەی هێرش لە دژی دامەزراوەئەتۆمییەكانی ئێران كرد، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەكەیان هەرگیز ملكەچی زمانی هەڕەشە وتۆقاندن نابێت، ئەگەر هێرش بكرێتە سەرمان بە شێوەیەك وەڵام دەدەینەوە ئەوا نەتوانن لێكەوتەكانیپەردەپۆش بكەن.
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە دوایین هەڕەشەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكیئەمریكا بۆ هێرشەكردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.
عەباس عێراقچی دەڵێت: وڵاتەكەمان هەرگیز ملكەچی زمانی هەڕەشە و تۆقاندن نابێت و تەنیا وەڵامیڕێز دەداتەوە.
باسی لەوەشكرد، ئەگەر جارێكی دیكە هێرش بكرێتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانیان، ئەمجارەیان بەجۆرێك وەڵامیان دەدەنەوە، كە چیتر نەتوانن لێكەوتەكانی پەردەپۆش بكەن.
113 جار خوێندراوهتهوه