هۆڵەندا گەشتی دوو وەزیری ئیسرائیلی بۆ وڵاتەکەی قەدەغە کرد
جیهان

بۆکس هەواڵ ـــــــ
لە کاردانەوەی ئەو دۆخە مرۆییەدا لە کەرتی غەززە هەیە، هۆڵەندا باڵیۆزی ئیسرائیلی لە وڵاتەکەیبانگێشتکرد و گەشتکردن بۆ وڵاتەکەی لە ئیتمار بن غەفیر، وەزیری ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل وبیتسیل سمۆتریچ، وەزیری دارایی ئیسرائیلی قەدەغەکرد و بە "کەسانی نەخوازراو" ناساندنی.
کاسپار ڤێلدکامپ، وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا رایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی بڕیاریداوە ئەو دوو وەزیرەیئیسرائیل وەکو دوو کەسایەتیی بێگانەی نەخوازراو لە ناوچەی شنگن تۆمار بکات، ئاماژەی بەوەشکردووە،ئەو دوو وەزیرە راستڕەوە توندڕەوە چەندینجار هاوڵاتیانیان هانداوە بە ئەنجامدانی توندوتیژی دژ بەفەڵەستینییەکان و بەردەوام داوای فراوانکردنی ئۆردوگا جوونشینە نایاساییەکانیان کردووە.
لەلایەکی دیکەوە، حکومەتی هۆڵەندا مودی ئەفرایم، باڵیۆزی ئیسرائیلی لە وڵاتەکەی بانگێشتکرد وداوایانلێکرد، روونکردنەوە بدات دەربارەی دۆخی مرۆیی غەززە و سەرکۆنەی ئەو دۆخە مرۆییە سەختەبکات، کە بە کارەساتبار ناویانبرد.
ئەمەش بە دوایین ئاماژەی پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و یەکێتیی ئەوروپا و هۆڵەندا بەتایبەتی دادەنرێت، لەکاتێکدا نیگەرانییە جیهانییەکان دەربارەی دۆخی سەختی مرۆیی و برسێتی لە غەززەلە هەڵکشاندان.
پاش ئەوەی لە سەرەتای مانگی تەمموزدا سلۆڤینیا قەدەغەی گەشتی لەسەر ئەو دوو وەزیرەی ئیسرائیلراگەیاند، هۆڵەندا دەبێتە دووەم وڵاتی یەکێتیی ئەوروپا لەم مانگەدا قەدەغەی گەشتکردن بخاتە سەربنغەفیر و سمۆتریچ.
لە مانگی رابردووشدا هەریەک لە بەریتانیا، کەنەدا، ئوسترالیا، نیوزلەندا و نەرویجیش ئەو وەزیرانەیانخستە لیستی قەدەغەی گەشتکردنەوە بۆ وڵاتەکانیان.