وەزیری دەرەوەی ئێران: ئێران بەردەوام دەبێت لە پیتاندنی یۆرانیۆم
جیهان

بۆکس هەواڵ ـــــ
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتی دەکاتەوە، پێویستە ئەمەریکا ڕەزامەندیی دەرببڕێت بە قەرەبووکردنەوەی ئێران، بەرمابەر ئەو زیانەی لە 12 ڕۆژی جەنگی لەگەڵ ئیسرائیل، بەری کەوتووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە عەباس عراقچی بۆ ڕۆژنامەی فاینانشڵ تایمز دووپاتی کردەوە ئێران بەردەوام دەبێتلە پیتاندنی یۆرانیۆم و دڵنیاییدا لەوەی، هێشتا وڵاتەکەی ئەو توانایەی لەو بوارەدا ماوە.
هەر بۆ ئەو ڕۆژنامەیە، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران وتویەتی: لەسەر ویلایەتە یەکگرتووەکانیئەمەریکایە، ڕەزامەندی دەرببڕێت لەسەر قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانەی ئێران لە جەنگی 12 ڕۆژەیلەگەڵ ئیسرائیل بەری کەوتووە، ئەو قسانەی عراقچی لەچوارچێوەی توندکردنی هەڵوێستەکانی وسەپاندنی مەرجی نوێیە، بەمەبەستی دەستپێکردنی دانووستانەکان لەگەڵ ئەمەریکا، سەبارەت بە پرۆژەیئەتۆمیی.
387 جار خوێندراوهتهوه