بەهۆی هەڕەشەی ئەمنییەوە ئیسرائیل دیپلۆماتکارانی لە ئیمارات دەکشێنێتەوە
جیهان

بۆکس هەواڵ ــــــ
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل بڕیاریداوە زۆرینەی دیپلۆماتکاران و خێزانەکانیان لە ئیمارات بکشێنێتەوە. ئەم بڕیارە باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە ئەبوزەبی و کونسوڵخانەی گشتی لە دوبەی دەگرێتەوە.
بەگوێرەی میدیا ئیسرائیلییەکان، بڕیارەکە دوای هۆشداریی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل دێت، کە ئامۆژگاریی هاوڵاتیانی کردبوو گەشت بۆ ئیمارات نەکەن.
هۆکارەکەش بۆ "زیادبوونی چالاکیی گروپە چەکدارەکان دەگەڕێتەوە کە هەوڵی تۆڵەسەندنەوە لە ئیسرائیل دەدەن" لەسەر پاشخانی دۆخی برسیەتی لە کەرتی غەززە.
ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئێران، حەماس، حیزبوڵا و ڕێکخراوە جیهادییەکان هەوڵەکانیان بۆ کردنە ئامانجی ئیسرائیل چڕکردووەتەوە.
417 جار خوێندراوهتهوه