نەتەوە یەكگرتوەكان هۆشداری لەڕودانی كارەساتێكی گەورە دەدات
جیهان

بۆکس هەواڵ ـــــ
نەتەوەیەکگرتوەکان ڕایگەیاند، ئەو راپۆرتانەی باس لەپلانی ئیسرائیل بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی غەززە دەکەن زەنگی ئاگادارکردنەوەن بۆ کارەساتێکی گەورە.
میرۆسلاڤ جێنکا، یاریدەدەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان، لەبارەی دۆخی غەززەوەبەئەنجومەنی ئاسایشی ڕایگەیاند، ئەگەر دەنگۆی کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوەراست بێت کارەساتی لێدەکەوێتەوە و ژیانی ئەو بارمتانەش دەخاتە مەترسییەوە، کەهێشتا لەژیاندا ماون.
ڕونیشیکردەوە، لەبارەی غەززەوە یاسای نێودەوڵەتی بەڕونی باسی پێگەی غەززەی کردوە و تێیدا دەڵێت،غەززە بەشێکی دانەبڕاو دەبێت لەدەوڵەتی داهاتوی فەڵەستین.
هەروەها میرۆسلاڤ جێنکا، یاریدەدەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری ئەوروپا وئاسیا، سەرکۆنەی بەردەوامی گرتنی بارمتەکانی ئیسرائیل لەلایەن بزوتنەوەی حەماس و بەردەوامییگەمارۆکانی ئیسرائیل لەکەرتی غەززە دەکات.
جێنکا لە وتارەکەیدا لەبەردەم ئەنجومەنی ئاسایش، ئاماژەی بەخراپی دۆخی مرۆیی لەکەرتی غەززە کرد،کە بەهۆی گەمارۆی ئیسرائیل و ئۆپراسیۆنە سەربازییە بەردەوامەکان، چەندین مانگە زیاتر لەدوو ملیۆنکەس ڕوبەڕوی دۆخێکی تراجیدی بونەتەوە .
ژمارەیەک لەنوێنەرانی وڵاتانی ئەندام لەئەنجومەنەکەدا هاوسۆزیی خۆیان بۆ بارمتە ئیسرائیلییەکاندەربڕی، بەڵام هەندێکیان ڕەخنەی ئاشکرایان لەڕەفتارەکانی ئیسرائیل لەماوەی جەنگدا گرت، کەبەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان، بوەتە هۆی کوژرانی دەیان هەزار هاوڵاتی سڤیلی فەڵەستینی.