ماکرۆن: پلانەکەی ئیسرائیل بۆ داگیرکردنی غەززە سەرکۆنە دەکەم

جیهان

بۆکس هەواڵ ـــــ

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، پلانی ئیسرائیلی بۆ فراوانکردنی ئۆپراسیۆن و کۆنترۆڵکردنی شاریغەززەی بە "کارەسات" و رێگایەک بۆ "شەڕی هەمیشەیی" ناوبرد و سەرکۆنەى کرد.

ماکرۆن لە راگەیەندراوێکدا بە پێویستى زانیوە ئەم شەڕەى ئێستا بە ئاگربەستێکی هەمیشەیی کۆتاییپێبێت، گوتیشی "پلانی ئیسرائیل بۆ کۆنترۆڵکردنی شاری غەززە کارەساتێکی گەورە بەدوای خۆیدادەهێنێت و بەرەو شەڕێکی هەمیشەیی دەڕوات".

سەبارەت بە دانیشتووانی غەززە و بارمتە ئیسرئیلەکانی ژێردەستی حەماس، ماکرۆن گوتی "بارمتەئیسرائیلییەکان و خەڵکی غەززە بەردەوام دەبن لەوەی کە قوربانی سەرەکی ئەم ستراتیجییەتە بن."

سەرۆکی فەڕەنسا پێشنیازی دروستکردنی "هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی کرد کە لەلایەننەتەوەیەکگرتووەکانەوە رابسپێردرێت و پێشینەى کارەکەى بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بەدەستهێنانیسەقامگیری لە غەززە، پشتیوانیی دانیشتووانەکەی و فەراهەمکردنى ئاشتی و سەقامگیری بێت. دەشڵێت"داوای لە تیمەکانیان کردووە بەبێ دواکەوتن لەگەڵ هاوبەشەکانیان کار لەسەر ئەمە بکەن."

187 جار خوێندراوه‌ته‌وه