ترەمپ: لە چەند هەفتەیەکدا چارەنووسی جەنگی ئۆکرانیا یەکلایی دەبێتەوە

جیهان

بۆکس هەواڵ ـــــــ جیهانی 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکەکەی خۆی لە مارا لاگۆ لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکیئۆکرانیا کۆبووەوە و وردەکاریی نوێی سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە جەنگ ئاشکرا کرد.

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی ئاشکرای کرد، ئەو پلانە ئاشتییەی کە لە 20 خاڵ پێکهاتووە و هەفتەی ڕابردووبڵاوکرایەوە، "سەدا 90ـی لەسەر ڕێککەوتووین".

هەروەها سەرۆکی ئۆکرانیا جەختی کردەوە کە گەرەنتییە ئەمنییەکانی نێوان ئەمریکا و ئۆکرانیا "سەدا100 لەسەری ڕێککەوتووین" و وەک وێستگەیەکی سەرەکی بۆ ئاشتییەکی بەردەوام وەسفی کرد،تیمەکانیش بەردەوام دەبن لە کارکردن لەسەر وردەکارییەکان.

دۆناڵد ترەمپ دانی بەوەدا نا کە یەک بۆ دوو پرسی "زۆر سەخت" ماونەتەوە و هێشتا چارەسەر نەکراون،لەوانەش دۆخی هەرێمی دۆنباس لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کە لە ساڵی 2022ـەوە لەژێر دەسەڵاتیڕووسیادایە.

ترەمپ ئاماژەی بە پێشنیارێکی ئەمریکا کرد بۆ دروستکردنی "ناوچەیەکی ئابووریی ئازاد" لە بەشێکی ئەوناوچەیەدا، کە بەپێی ئەو پێشنیارە دەبێت ئۆکرانیا هێزەکانی بکشێنێتەوە.

ترەمپ گوتی: "ناڵێم ڕێککەوتووین، بەڵام نزیکتر دەبینەوە، ئەوە پرسێکی گەورەیە و هێشتا چارەسەرنەکراوە".

بڕیارە مانگی داهاتوو (کانوونی دووەم)، زێلێنسکی و سەرکردەکانی ئەوروپا لە واشنتۆن لەگەڵ دۆناڵدترەمپ کۆببنەوە.

دوای گفتوگۆکانیان لە مارا لاگۆ، زێلێنسکی و ترەمپ پێکەوە پەیوەندیی تەلەفۆنییان لەگەڵ سەرکردەسەرەکییەکانی ئەوروپا ئەنجامداوە بۆ تاوتوێکردنی دۆخەکە.