دۆناڵد ترەمپ: سەرۆکی ڤەنزوێلا و هاوسەرەکەی دەستگیرکران

جیهان

بۆکس هەواڵ ــــــ

دۆناڵد ترەمپ رایدەگەیەنێت، لە هێرشێکی بەرفراواندا بۆ سەر ڤێـ.ـنزوێلا، سەرۆکی وڵاتەکە و هاوسەرەکەی دەستگیرکران.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیاڵ بڵاویکردەوە، ئەمریکا بە سەرکەوتوویی هێرشێکی بەرفراوانی سەربازیی بۆ سەر ڤێـ.ـنزوێلا و سەرۆکی وڵاتەکەی نیـ.ـکۆلاس مـ.ـادۆرۆ دەستپێکرد، لەگەڵ هاوسەرەکەیدا بە دیل گیران و لە وڵاتەکە دوورخرانەوە.

وتیشی، ئۆپراسیۆنەکە بەشێکە لە جێبەجێکردنی یاساکانی ئەمریکا، ئەمڕۆ کاتژمێر 11ی بەیانیی لە شاری مار ئا لاگۆ کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی بەڕێوەدەچێت و وردەکارییەکانی دیکە ئاشکرادەکەین.