لە تورکیا چی ڕوودەدات؟
جیهان
بۆکس هەواڵ ـــــ
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەردوو وەزیری ناوخۆ و وەزیری دادی تورکیا گۆڕان و ئەمەش کاردانەوەیبەرفراوانی لێکەوتەوە و لەناو پەرلەمانی تورکیاش لەسەر ئەم پرسە شەڕە بۆکس لە نێوان پەرلەمانتارانیئاکپارتی و جەهەپە درووست بوو چەند پەرلەمانتارێکیش بریندار بوون.
لەم بارەوە یوسف شەریف، ڕۆژنامەنووسی تورکی- فەلەستینی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئەم پرسە سادە وڕاگوزەر نییە و ئاماژەیە بۆ کۆمەڵێک گۆڕانی گەورە کە لەژێرەوە خەریکە لە تورکیا ڕوودەدەن.
ئاکین گورلیک کرا بە وەزیری دادی تورکیا، بە گوێرەی شیکاری ئەو ڕۆژنامەنووسە تورکییە، ئەم کەسەزۆر نزیکە لە ئەردۆغان و هەر ئەم کەسە کاتی خۆی کە دادوەر بووە سەلاحەدین دەمیرتاشی بە بەندکردنسزادا.
دەشڵێت، وەزیری نوێی داد هاوکات دەبێتە سەرۆکی دەستەی دادوەرانی تورکیا و ئەمەش وایلێدەکات، هیچ دادوەرێک دانەمەزرێت ئەگەر بە دڵی ئەردۆغان نەبێت و ملکەچ نەبێت بۆ مەیلەدەسەڵاتخوازەکانی، ئەمەش وایکرد حزبی جەهەپەی معارەزە زۆر ناڕازی بێت لە دانانی هاکین گورلیکوەک وەزیری دادی تورکیا.
ئەو ڕۆژنامەنوسە ئەوەشی وت، کە وەزیری ناوخۆی نوێش کە مستەفا چفچییە، زۆر ڕقی لە کەمالئەتاتورک و سیستەمی عەلمانییە، هەر بۆیە دیسان پارتی جەهەپە، زۆر ناکۆک بوو لە دیاریکردنی وەکوەزیری ناوخۆ.
بە گوێرەی شیکاری ئەو ڕۆژنامەنوسە ئەمە گۆڕانێکی ڕیشەییە لە تورکیا و لە داهاتووی نزیکدائەنجامەکانی دەبینین، وتیشی ئەم گۆڕانە سادە نییە و وەک گۆڕانی کۆماری تورکیایە بەشێوەیەکیڕیشەیی.
هاوکات، ئەماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە ڕەنگە ئەمە ئامادەکاری بێت بە کارئاسانی و ڕێگا خۆشکەری بۆهێنانە پێشەوەی بیلال ئەردۆغان و ئامادەکرنی بۆ جێگرتنەوەی باوکی.