تاران شهش مەرج بۆ کردنەوەی گەروی هورمز دادەنێت
جیهان
بۆکس میدیاـــــــــ
لەگەڵ بەردەوامی دانوستانەکانی نێوان ئێران و عومان سەبارەت بە گەروی هورمز و ڕێگاکانی کردنەوەی بەڕوی کەشتیوانیدا دوای داخستنی بەهۆی ڕوبەڕوبونەوەکانی ئێران و ئەمریکا، تاران شەش مەرجی داناوە کە بە وتەی خۆی دەبێت ئەمریکا پابەند بێت پێیانەوە پێش ئەوەی ئەو ڕێڕەوی کەشتیوانییە گرنگە جیهانییە بکرێتەوە.
محەممەد باقر زولقهدر، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ڕایگەیاند، "تاوهكو واشنتن هەڵسوکەوتەکانی ڕاست نەکاتەوە و کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی ئێران و هاوپەیمانەکانی لە لوبنان و فەلەستین و یەمەن و عێراق نەهێنێت و گەمارۆ و گەمارۆکان هەڵنهوەشێنێتەوە و هێزەکانی ئەمریکا لە دەوروبەری وڵاتەکە نهکشێنێتەوە و قەرەبو نەکاتەوە و پارهی بلۆككراوهكانی ئێران لە دەرەوەی وڵات ئازاد نەکات، گەروەکە ناکرێتەوە".
ئاماژهی بهوهشكرد، ئهنجومهنی باڵای ئاسایشی نهتهوهیی لهو داخوازیانه پاشگهز نابێتهوه، چ لهكاتی شهڕ یان كاتی ئاشتی.
ئهو ههڵوێستهی ئێران ناڕونی و ئاڵۆزیی زیاتری بۆ دانوستانه کانی ئێران و عومان زیادكردوه، بهتایبهتی دوای ئهوهی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران پشتڕاستی کردەوە کە تاران و مەسقەت زۆر نزیک بون لە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر میکانیزمی یاسایی بەڕێوەبردنی گەروهكه و دیاریکردنی ڕێگەیەکی نوێ بۆ کەشتیوانی.
لە هەمانکاتدا ڕونیکردەوە، لێکتێگەیشتن لەگەڵ مەسقەت "بە مانای کردنەوەی هورمز نییە"، هەروەها کردنەوەی هورمزەکەی بەستەوە بە چارەسەرکردنی پێشێلکارییەکانی ئەمریکا لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد.
ئەو لێدوانانە دوای ئەوە هات کە هەینی ڕابردو بەرپرسێکی ئەمریکی باسی لە پێشکەوتنەکانی نێوان ئێران و عومان کرد کە بەم زوانە دەتوانێت ببێتە هۆی کردنەوەی گەروی هورمز، کە ئەگەری هەیە ڕێگە بدات بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت کە بەهۆی ئەو شەڕەی کە پێنج مانگ لەمەوبەر سەریهەڵدا، پەکی کەوتبو.
ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چەند هەفتەی ڕابردودا چەندین جار ئاماژەی بەوەدابو کە ڕەنگە ڕێککەوتنێک بۆ کردنەوەی گەروەکە لە ئارادا بێت، پێش ئەوەی ئێران ڕەتی بکاتەوە گفتوگۆ ئەنجام بدات.