وەزارەتى دارایى عێراق: دابەشکردنى مووچەى مانگى شەش دەستیپێکرد

ئابوری
600 جار خوێندراوه‌ته‌وه

بۆكس هەواڵ ـ

وەزارەتى دارایى عێراق دابەشکردنى مووچەى مانگى شەشى خانەنشینانى مەدەنى و سەربازى راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکى وەزارەتى دارایى عێراقدا ئاماژە بەوە کراوە "ئەمڕۆ یەکشەممە، فەرمانگەى ژمێریاریى لە وەزارەتى دارایى دەستیکرد بە دابەشکردنى مووچەى مانگى حوزەیرانى خانەنشینانى مەدەنى و سەربازى".

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "مووچەى خانەنشینانى مەدەنى و سەربازى لەلایەن دەستەى خانەنشینیى نیشتمانى و لەرێگەى بانکەکانى رافیدەین و رەشیدەوە بەکارتى بانکی، دابەشدەکرێت".

لە راگەیەندراوەکەدا روونکراوەتەوە "هەر خانەنشینێک کە نامەى مۆبایلى پێدەگات سەردانى یەکێک لە لقەکانى ئەو دوو بانکە بکات بۆ وەرگرتنى مووچەکەى".