9 ملیار و 500 ملیۆن دینار بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت

ئابوری

بۆکس هەواڵ ــــــ

بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی، رایگەیاند، 9 ملیار و 500 ملیۆن دینار بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت.

نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی رایگەیاند، ئەو 9 ملیار و 500 ملیۆن دینارەی بۆ جوتیاران هاتووە ئەمڕۆ دابەشدەکرێت.

وتیشی، ئەو بڕە پارەیە بەسەر هەر شەش سایلۆکەی سلێمانیدا لەڕێگەی 96 چـ.ـەکەوە دابەشدەکرێت، هەر جوتیارێک بەگوێرەی ئەو بڕەگەنمەی رادەستیکردووە شایستە وەردەگرێت.