سودانی داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە دهكات
عێراق

بۆکس هەواڵ ـ
سودانی داوا لەوەزیرى ناوخۆ دەکات لێکۆڵینەوەیەکى خێراو بهپهله لەهێرشى موشەکى بۆ سەر فڕۆکەخانەى بەغدا بکەنو لە 48 کاتژمێردا ئەنجامەکەى ڕابگەیهنن.
محەممەد شیاع سودانی، وەزیرى ناوخۆى ڕاسپاردوە لێکۆڵینەوەیەکى خێراو بهپهله بکەن لەبارەى ئاراستەکردنى ژمارەیەک موشەکى کاتیۆشا لەناوچەى عامرییەى بەغداوە کە شەڕى رابردوو لەفڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى شارەکە کەوتنەوە.
شەوى ڕابردوو 30ى ئەیلول، دوو موشەکى کاتیۆشا ئاراستەى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى بەغدا کران، بەگوێرەى میدیاى فەرمیی عێراق یەکێک لەو موشەکانە لەپارکی تایبەت بەفەوجى دووى هێزەکانى دژەتیرۆر کەوتوەتە خوارەوەو موشەکەکەى دیکەش بەر گۆڕەپانێکى نێو فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیی بەغدا کەوتوەو هیچ زیانێکى گیانی لێنەکەوتوەتەوە.
691 جار خوێندراوهتهوه