18 كه‌س به‌تۆمه‌تی بانگه‌شه بۆ حزبی به‌عس سزادران
عێراق
بۆکس میدیاــــــــ
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند، دادگای تاوانه‌كانی كه‌رخ بڕیارێكی ده‌ركرد و سزای سێ ساڵ زیندانی بۆ 18 كه‌س ده‌ركرد به تاوانی ئه‌ندامێتی له حزبی به‌عس و پێشخستنی بیرۆكه‌كانی ئه‌و حزبه.
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق له له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، سزادراوان سۆشیال میدیایان به‌كارهێناوه بۆ په‌سه‌ندكردنی بیرۆكه و به‌ره‌وپێشبردنی لایه‌نی قه‌ده‌غه‌كراو، بڕیاره‌كه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای بڕگه‌كانی مادده‌ی 10ی یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی حزبی به‌عس و قه‌واره ڕه‌گه‌زپه‌رست و تیرۆریستی و ته‌كفیرییه‌كان، حزب و چالاكییه‌كانی ژماره 32ی ساڵی 2026 و به ئاماژه‌دان به ماده‌كانی 47 و 48 و 49ی ساڵی 2016 ده‌رچوه به‌شداریكردن، به ئاماژه‌دان به بڕگه‌كانی ماده‌ی 3/132 له یاسای سزادان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، بڕیاری سزادانی ئه‌و 18 كه‌سه سیفه‌تی كۆتایی وه‌رگرتوه و سزاكه‌یان له‌سه‌ر جێبه‌جێده‌كرێت، به‌ئامانجی نه‌هێشتنی بره‌ودان به حزبی به‌عسی قه‌ده‌غه‌كراو.