وەزیرێكی دیكەی عێراق هەڵهاتووە و یەكێكی دیکەش خۆی ون کردووە

عێراق

بۆکس میدیاــــــــ

شرۆڤەكارێكی سیاسی ئاشكرای كردووە وەزیرێكی دیكەی عێراق هەڵهاتووە و یەكێكی دیکەش خۆی ونکردووە و چەندین كەسایەتی سیاسی گەورە مۆبایلەكانیان داخستووە.

ئەحمەد ئەلخزر، شرۆڤەكاری سیاسی عێراقی ڕایگەیاند، "لایەنە پەیوەندیدارەكان هەڵیانكوتاوەتە سەرباڵەخانەی وەزیرە هەڵهاتووەكە لە بەغدا و دەستیان گرتووە بەسەر بڕی چەندین ملیار دیناری عێراقی ونزیكەی 100 سەعاتی دەستی گرانبەها لە جۆری رۆلێکس-ی جیهانی".

ناوبراو وتيشى، "وەزیرێكی دیكەش خۆی ون کردووە و ژمارەیەك لە كەسایەتییە سیاسیە گەورەكان مۆبایلەكانیان داخستووە و لەبەرچاو دیار نەماون و ماڵەكانیان بۆ چەند شوێنێكی نادیار جێهێشتووە وداوایان لە پاسەوانەكانیشیان كردووە خۆیان ون بکەن".