له‌ماڵی به‌رپرسێك ده‌ستبه‌سه‌ر دو ملیار و 500 ملیۆن دینار ده‌گیرێت
عێراق
بۆکس میدیاـــــــ
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، تیمه‌كانیان ماڵی به‌رپرسێكی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ده‌ستیان به‌سه‌ر دو ملیار و 500 ملیۆن دیناردا گرتوه و ئۆپه‌راسیۆنه‌كه شه‌ش موڵكی وه‌به‌رهێنانی ئاشكرا كردوه كه تۆمه‌تباره‌كه سه‌رجه‌میانی كردوه به‌ناوی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر دو ملیار و 500 ملیۆن دینار له ماڵی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی ژمێریاری له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین گیراوه،ئەوەش پشتڕاستکرایەوە له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا شه‌ش موڵكیش له كۆمه‌ڵگه‌ی وه‌به‌رهێناندا ئاشكراكراون كه به‌ناوی هاوسه‌ره‌كه‌ی تۆمه‌تباره‌كه‌وه تۆماركراون.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدڕاڵی باسی له‌وه‌شكردوه، تۆمه‌تبار كه به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی به‌شی ژمێریاری بوه له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، له ئێستادا به پێی ماده‌ی (340) له یاسای سزادان ڕاگیراوه.
ئه‌م ده‌ستبه‌سه‌ركردنه له یه‌كێك له‌و كه‌یسانه‌یه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدڕاڵیه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌كرێت، كه په‌یوه‌ندی به خه‌رجكردن و به‌ڕێوه‌بردنی پاره له‌لایه‌ن به‌شی ژمێریارییه‌وه هه‌یه له پارێزگاكه‌دا، چێكێك كه له بانكی رافده‌ین وه‌رگیراوه و گوایه بۆ خه‌رجكردنی موچه و ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پارێزگاكان بوه، به‌ڵام به پسوڵه‌ی ساخته كراوه.