لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان دڵنیایی ده‌دات؛ دواكه‌وتنی موچه كاتیه
عێراق
بۆکس میدیاــــــ
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دڵنیایی ده‌داته فه‌رمانبه‌ران سه‌باره‌ت به موچه‌كانیان و ده‌شڵێت، "دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی موچه به‌هۆی باری نائاسایی و كه‌می نه‌ختینه‌وه‌یه و ئه‌مه‌ش كاتییه چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت.
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، حكومه‌ت پرسی موچه ده‌خاته سه‌روی كاره‌له‌پێشینه‌كانیه‌وه، قه‌یرانه‌كه‌ش كاتییه و له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكدا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌و پێشبینییه‌ی كه ڕێكاره‌كانی خه‌رجكردنی موچه پێش كۆتایی هه‌فته ته‌واوبكرێن".
جه‌مال ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌زاره‌تی دارایی ئاماده‌یه له ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه به‌رده‌وام بێت له كاركردن بۆ ته‌واوكردنی فه‌رمانه كارگێڕییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابێت له‌وه‌ی شایسته‌كان به‌بێ دواكه‌وتن بگاته ده‌ستی موچه‌خۆران.
سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی بودجه‌ی گشتی جه‌مال كۆچه‌ر ڕونیكرده‌وه، حكومه‌ت به‌نیازه له ماوه‌ی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/1)دا ڕه‌شنوسی یاساكه ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكات، په‌رله‌مانیش هه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی ڕه‌شنوسه‌كه ده‌ست به گفتوگۆكانی ده‌كات، بۆ كۆتاییهێنان به ورده‌كارییه‌كانی پێش كۆتایی ساڵ، به‌شێوه‌یه‌ك كه دڵنیابێت حكومه‌ت بتوانێت خه‌رجی و به‌رنامه‌كانی په‌ره‌پێدانی خۆی به‌گوێره‌ی چوارچێوه یاساییه‌كان جێبه‌جێبكات.