بەنداوی دەربەندیخان سەرڕێژی کرد

کوردستان

بۆکس میدیاــــــ

قایمقامی دەربەندیخان ڕایگەیاند ئەمڕۆ بەنداوی دەربەندیخان سەرڕێژی کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ـی نیسانی ٢٠٢٦، سلێمان محەمەد، قائیمقامی دەربەندیخان، بە ئێن ئاڕ تی وت،بەهۆی ئەو بڕە زۆرەی بارانبارینی کە ئەمساڵ بار، ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان زۆر بەرزبووەوە ودواجار سەرڕێژی کرد.

بەنداوەکە ١٢٨ مەتر بەرزە و توانای گلدانەوەی سێ ملیار و ٨٠٠ ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە، سودیلێوەردەگیرێت بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و کشتوکاڵ و ئاودێری.

بەپێی ئامارەکانی کەشناسیش، ئەمساڵ لە دەربەندیخان نزیکەی هەزار و ١٠٠ ملم باران باریوە.