ترەمپ: بیر لە فرۆشتنی فڕۆکەی F-35 بە تورکیا دەکەینەوە

کوردستان

 بۆکس میدیا ــــــــــ

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، بڕیار لەبارەی فرۆشتنی فڕۆکەی F-35 بە تورکیا دەدەن، دەشڵێت،" زۆر لە هاوپەیمانی ناتۆ بێهیوا بوم، تەنها لەبەر ئەردۆغان بەشداریم لەم لوتکەیەی ناتۆ کردوە "

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دوای گەیشتنی بۆ تورکیا بە رۆژنامەنوسانی وت،" هیچ ترسێکم لەفرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی F-35 بە تورکیا نییە و واشنتۆن ئامادەیە پابەندییەکانی خۆی لەبارەیچاککردنەوەی ئەو فڕۆکە جەنگییە ئەمریکییانە جێبەجێ بکات، کە پێشتر لە ئەمریکایان کڕیوەتەوە".

ئەوەشیخستەڕوو،" زۆر لە هاوپەیمانی ناتۆ بێهیوا بوم، تەنها لەبەر ئەردۆغان بەشداریم لەم لوتکەیەیناتۆ کردوە، چونکە لە تورکیا سازدەکرێت ".

لەبارەی ئێرانیش، ترەمپ باسی لەوەکرد،" توانا سەربازییەکانی ئێرانمان لەناوبردوەو رێگە نادەینچەکی ئەتۆمی هەبێت ".

پێشتر، بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "فۆکسنیوزی ئەمریکی رایگەیاند: "پێموانییە پێویست بێت فڕۆکەی F-35 یان بزوێنەری فڕۆکە جەنگییەکانیانبەتورکیا بفرۆشرێت، چونکە ئەوە هاوسەنگیی هێز لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا تێکدەدات ".