سیستەمی بەرگری ئێران توانی شکست بە هێرشەکانی ئیسرائیل بهێنێت

جیهان
930 جار خوێندراوه‌ته‌وه

بۆکس هەواڵ ـ 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل لە هێرشێکدا بۆسەر تاران کە هێرشەکە لەئاست هەڕەشەکانی ئەو وڵاتە نەبوو سیستەمی بەرگری ئێران توانی شکست بە سەرجەم هێرشەکان بهێنێت.

دوابەدوای هێرشەکە کارەبەدەستانی ئێران ئەوەیان ئاشکراکرد، لە بواری ناسینەوە و هەم شوێنگیری و هەم وەڵامدانەوە جیهازاتی پێشکەوتوومان هەیەو سەرجەم سیستەمەکان ئامادەکراون بۆ هەر هێرشێک بکرێتەسەر خاکمان.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، پێش گەیشتنی هەر موشەکێکی ئیسرائیل بۆناو تاران سیستەمەکان کەوتونەتەکار و پەرپەچی سەرجەمیان دراوەتەوەو نەتوانراوە هیچ ئامانجێکی سەرەکی بپێکن وەک خۆیان باسیان لێوەکردووە.

🔹شەوی رابردوو ئێران بە چ سیستەمێکی بەرگری وەڵامی هێرشەکانی دایەوە.

سیستەمی بەرگری ئاسمانی باوەر-٣٧٣، دوورمەوداترین سیستەمی بەرگری ئاسمانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و بە دەستکەوتێکی ستراتیجی و زۆر گرنگ لە بواری بەرگری ئاسمانی ئێران دادەنرێت. لە دوایین تاقیکردنەوەدا ئەم سیستەمە ئامانجێکی لە مەودای زیاتر لە ٤٥٠ کم بە ڕاداری پەرەپێدراو دەستنیشان کرد و لە مەودای نزیکەی ٤٠٥ کم شوێنپێی گرت و لە مەودای زیاتر لە ٣٠٠ کم بە مووشەکی نوێی سەیاد 4B تێکشکاند.