ئەمریکا هەشتەم شەوی هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر ئێران کۆتایی پێهێنا
جیهان
بۆکس میدیاـــــــــ
سوپای ئەمریكا ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند کە گەڕێکی نوێی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ئێران، کاتژمێر 11:300ی شەو بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا کۆتاییهاتوە، كە خاڵەکانی چاودێری کەناراوەکان و دامەزراوەکانی بەرگری ئاسمانیی سوپای ئێرانیان کردە ئامانج. ئەوەش لەسەر ڕاسپاردەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا.
فەرماندەیی ناوەندیی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، "شەپۆلێکی دیکەی هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران لە ١٨ی تەمموز، کاتژمێر ١١:٣٠ی شەو بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا تەواو کرد."
لە بەیاننامەکەیدا لەسەر سەکۆی (X)، سێنتکۆم ئاماژەی بەوەکرد، "لە ماوەی هەشتەمین شەوی لەسەریەکی هێرشەکانی ئەمریکادا، هێزەکانی سەنتکۆم سەرکەوتوانە خاڵەکانی چاودێری کەناراوەکان و دامەزراوەکانی بەرگری ئاسمانیی سوپای ئێرانیان کردە ئامانج، جگە لە تواناکانی هێزی دەریایی و شوێنەکانی کۆگاکردنی موشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ لاوازکردنی توانای سەربازیی ئێران."
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا کە لە هەژماری خۆی بڵاویکردەوە، ڕونیکردەوە، "ئێمە هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانمان کردە ئامانج کە هێرشیان کردبوە سەر سەربازانی ئەمریکی لە ئوردن".