ئەم لێدوانانەی خامنەیی لە کاتێکدا دێن کە گرژییەکانی نێوان تاران و واشنتن لە هەڵکشاندایە و تۆمەتبارکردنی یەکتر لەسەر پابەندبوون بە ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنەکان بەردەوامە، ئەمەش لە ناوەڕاستی بەردەوامیی جووڵە دیپلۆماسییەکان بۆ چارەسەرکردنی دۆسیە ناکۆکەکانی نێوان هەردوولا.
موجتەبا خامنەیی: گەلی ئێران وانەیەکی لەبیرنەکراوی بۆ ئەمریکا پێیە
جیهان
بۆکس میدیاــــــــ
موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران لە پەیامێکی نوێیدا دەڵێت، پێشێلکردنی ڕێککەوتنکە، جارێکی تر بێ بەهایی و پوچەڵبوونەوەی واژۆی سەرۆکی ئەمریکای سەلماند و دەشڵێت، نەتەوەی ئێران وانەی لەبیرنەکراوی بۆ دوژمنی ئەمریکا پێیە.
ئەمڕۆ شەممە ١٨ـی تەمووزی ٢٠٢٦، موجتەبا خامنەیی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، بێگومان پێشێلکردنی ڕێککەوتنێکی دیکە، جارێکی تر بێبەهایی و بێکاریگەریی واژۆی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای سەلماند.
ئاماژەی بەوەشکردووە، گەلی ئێران وانەی لەبیرنەکراوی بۆ دوژمنی ئەمریکی پێیە، دەبێت بزانێت کە گەلی ئازیزی ئێران و بەرەی مقاوەمە وانەی لەبیرنەکراویان بۆی هەیە.
جەختیش دەکاتەوە، لەم ڕۆژانەدا قارەمانێتیی جەنگاوەرانی ئیسلام و غیرەتی خەڵکی ئازا لە ناوچەی باشوور نموونەی ئەوەیان نیشان داوە.