تڕه‌مپ سزای نوێی به‌سه‌ر كه‌نه‌دا سه‌پاند
جیهان
بۆکس میدیاــــــــ
دۆناڵد تڕه‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا سێ یاداشتنامه‌ی واژۆكرد كه 50% باجی به‌سه‌ر كاڵا جۆراوجۆره‌كانی كه‌نه‌دا سه‌پاند، ئه‌مه‌ش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ سنورداركردنی هه‌نارده‌كردنی ئه‌مریكا بۆ كه‌نه‌دا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆشكی سپی، باجه‌كان نزیكه‌ی 300 جۆر كاڵا ده‌گرێته‌وه، له‌وانه مۆبایلی زیره‌ك، ڕادیۆ، ئامێری په‌یوه‌ندی، چیمه‌نتۆ، پلاستیك، جل و به‌رگ، مۆبیلیات، هه‌ندێك كه‌لوپه‌لی وه‌رزشی، هه‌نگوین، ڕوه‌كی زیندو، كاغه‌ز، كاری هونه‌ری و زۆر شتی تر، هه‌روه‌ها باجی زیاده له‌سه‌ر جۆره جیاوازه‌كانی خواردنه‌وه كحولیه‌كان و به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نییه دروستكراوه‌كانی كه‌نه‌دا سه‌پێندرا.
ئه‌و باجه نوێیه سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه كه‌نه‌داییه‌كانی ناو لیسته‌كه ده‌گرێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌پێی ڕێكه‌وتنی بازرگانی ئازادی ئه‌مریكای باكور (نافتا) كه له نێوان ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا و مه‌كسیكدا واژۆ كراوه، له باجی گومرگی به‌خشراو بن.
ئه‌مریكا هه‌نارده‌كردنی كه‌نه‌دی گرنگی ستراتیژی بۆ واشنتن له باجه‌كان به‌خشی، له‌وانه سه‌رچاوه‌ی وزه، پێوانه‌ی پۆتاسیۆم، ماسی و كانزا ده‌گمه‌نه‌كان، بڕیاریشه له 19ی (ئاب/8)ه‌وه ئه‌و باجه زیاده نوێیانه بخرێنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
په‌یوەندی ئابوری و بازرگانیی ئەمریکا و کەنەدا لە ئێستادا بە قۆناغێکی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت بەهۆی بڕیاری ئیدارەی دۆناڵد تڕەمپ بۆ سەپاندنی باج لەسەر زۆربەی کاڵا کەنەدییەکان، ئەمەش لە وەڵامدانەوەی ئەو باجانەی کەنەدا دێت لەسەر ئۆتۆمبێل و بەرهەمە ئەمریکییەکانی سەپاندوە.