ئەمریکا بەنیازە رێککەوتنێکی ئەتۆمی لەگەڵ سعودیە رابگەیەنێت

جیهان

بۆکس میدیاــــــــــ

میدیاكانی ئەمریکی بڵاویانکردەوە، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەنیازە ئه‌مڕۆ چوارشەممە رێککەوتنێک لەگەڵ شانشینی عەرەبستانی سعودیە رابگەیەنێت، کە بەرنامەیەکی ئەتۆمی بۆ مەبەستی مەدەنی بۆ ڕیاز دابین دەکات.

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری دو بەرپرسی ئەمریکییەوە کە ناویان نەبراوە بڵاویكرده‌وه‌، ئیدارەی سەرۆک دۆناڵد تره‌مپ بەنیازە رێککەوتنەکە لەگەڵ لایەنی سعودیە ئیمزا بکات و ڕۆژی چوارشەممە بە فەرمی رایبگەیەنێت.

ئیدارەی تره‌مپ ئاماژەی بەوەشکردوە، رێککەوتنەکە ملیاران دۆلار دەخاتە کەرتی وزەی ئەتۆمی لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاوە،لە لایەکی ترەوە، ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە سەرچاوەی بەرپرسانی ئیدارەی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، تره‌مپ بە فەرمی رەزامەندیی لەسەر رێککەوتنێک لەگەڵ سعودیە داوە بۆ پەرەپێدانی بەرنامەیەکی ئەتۆمی مەدەنی کە ماوەکەی 30 ساڵ دەخایەنێت و بەهایەکەی بە دەیان ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.

بەپێی وتەی بەرپرسان، رێککەوتنەکە رۆڵێکی سەرەکی دەداتە کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە پەرەپێدانی ژێرخانی ئەتۆمیی سعودیەدا، لە هەمانکاتدا ڕکابەرە بێگانەکانی دیکە دور دەخاتەوە.

دۆناڵد ترەمپ بە فەرمی ڕێککەوتنێکی ئەتۆمیی مەدەنیی 30 ساڵەی لەگەڵ سعودیە پەسەند کرد، کە ڕێگە بە ڕیاز دەدات بەرنامەیەکی وزەی ئەتۆمی پەرە پێبدات. ڕێککەوتنەکە، کە ڕەوانەی کۆنگرێس دەکرێت، دەنگۆ و جەنگەیەکى فراوانی ناوەتەوە بەهۆی ئەوەی ڕێگری لە پیتاندنی یۆرانیۆم لەسەر خاکی شانشینەکە ناکات.

رێككه‌وتنه‌ه‌كه‌ بە "ڕێککەوتننامەی 123" دەناسرێت، چارەنوسێکی یاساییە کە ڕێگە بە کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەدات تەکنەلۆجیا و کەرەستەی ئەتۆمی بۆ سعودیە دابین بکەن.

رێککەوتنەکە بەتاڵە لەوەی پێی دەوترێت "پێوەری زێڕین" کە ڕێگری لە وڵاتان دەکات لە پیتاندنی ناوخۆیی یۆرانیۆم، هەروەها "پڕۆتۆکۆڵی زیادە"ی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لەخۆناگرێت کە دەسەڵاتی پشکنینی فراوان و لەناکاویان پێ دەبەخشێت.

کۆنگرێس ماوەی پێداچونەوەی نزیکەی 90 ڕۆژی لەبەردەستدایە بۆ ناڕەزایەتیدەربرین بەرامبەر رێككه‌وتنه‌كه‌ و لە حاڵەتی ناڕەزایەتیدا، یاسادانەران پێویستیان بە زۆرینەی دو لەسەر سێی دەنگەکان دەبێت بۆ تێپەڕاندنی هەر "ڤیتۆ"یەکی ئەگەریی سەرۆکایەتی.