عێراق هێزی زیاتری رەوانەی سنوورەکانی سوریا کرد
عێراق

بۆکس هەواڵ ـــ
دوای ئەوەی جارێکی دیکە دۆخی سوریا ئاڵۆز بووەوە، عێراق هێزی زیاتری بۆ سنوورەکانی لەگەڵ سوریا ناردووە.
ئەمڕۆ هەینی 7ی ئاداری 2025، فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور رایگەیاند، "لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق و پاراستنی خاکەکەی، هێزەکانی پاسەوانی ئەرکەکانی خۆیان چڕکردووەتەوە بە درێژایی سنوورەکان لەگەڵ سوریا".
لە شەوی رابردووە لەنێوان هێزەکانی حکومەتی سوریا و هیزە عەلەوییەکان لە پارێزگای لازقیە و چەند ناوچەیەکی دیکەی سوریا شەڕ و ئاڵۆزی دروستبووە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامی هەیە.
186 جار خوێندراوهتهوه