ئەپیکور: مەرجەکانمان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت نەگۆڕاون

کوردستان

بۆکس هەواڵ ـــ

مایڵز کاگینز، وتەبێژی ئەپیکور رایگەیاند، رەنگە سبەی کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی لەنێوان حکومەتی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی نەوت لە بەغداد بکرێت.

وتەبێژی ئەپیکور دەشڵێت، "مەرجەکانیان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت نەگۆڕاون و کۆمپانیاکان داوا دەکەن رێککەوتنێکی نوێ بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت بکرێت و تیایدا قەرەبووی کۆمپانیاکان روونبکرێتەوە ".

پێشتر مایڵز کاگینز رایگەیاندبوو، بەر لە دەستپێکردنەوەى هەناردەکردنەوەى نەوت، پێویستە پلانێک هەبێت و بدرێتە کۆمپانیاکان، کە چۆن خەرجییەکانیان دەستەبەردەکرێت.

ئەپیکور، هەشت کۆمپانیاى ئەمریکى و کەنەدى و ئەوروپى لەخۆ دەگرێت کە ئەم کۆمپانیایانە یەک ملیار دۆلار شایستەی داراییان لاى حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

مایڵز کاگینز دەڵێت، پێویستە ئەو بڕە پارەیەیان پێبدرێت و دەبێت ئەو گرەنتییەشمان پێبدرێت لەداهاتوو کار بەگرێبەستەکانمان بکرێت.

780 جار خوێندراوه‌ته‌وه