تورکیا دوایین سیمبوڵی کوردی لە عەفرین رووخاند
جیهان

بۆكس ھەواڵ ـ
سەرچاوە ناوخۆییەکانی رۆژئاوای کوردستان رایانگەیاندووە، گرووپە چەکدارییە سورییەکانی سەر بە تورکیا بازنەی "کاوەی ئاسنگەر"یانلە شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان رووخاندووە و لەجێگای ئەوە بازنەیەکی شێوە زەیتوونیان بەناوی " چڵی زەیتوون" درووستکردووە،ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەی تورکیا کە لە ئازاری ساڵی 2018 بەهۆیەوە هەرێمی عەفرینی داگیر کرد.
ڕۆژی 18ی ئازاری 2018، کاتێک تورکیا و گرووپە چەکدارییە سورییەکانی سەر بە ئەنکەرە شاری عەفرینیان داگیرکرد، چەکدارەسورییەکان بە چەک و دۆشکە پەیکەری کاوەی ئاسنگەریان کردە ئامانج و وێنەی لەناوبردنی پەیکەرەکەشیان بڵاوکردەوە، ئەمە جگە نووسینیئەو دەستەواژانەی کە ئاماژەبوون بە سەرکەوتن بەسەر کورددا.
لەو کاتەوەی تورکیا ناوچەکەی داگیرکردووە، بازنەی “ئازادی” لە عەفرین گۆڕیوە بۆ “گۆڕەپانی ئەتاتورک”، و بازنەی “نەورۆز”ی کردووە بەبازنەی “سەلاحەددینی ئەیوبی”، ئەمە جگە لە گۆڕینی ناوی شەقامەکان و بەرزکردنەوەی وێنەی سەرۆک کۆماری تورکیا و ئاڵاکانی تورکیا.
ئیبراهیم شێخۆ چالاکوانی مافی مرۆڤ و ئەندامی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە عەفرین لەلێدوانێکدا بە نۆرس پرێسی نزیک لە ئیداترەیخۆسەری رۆژئاوای کوردستانی ڕاگەیاندووە، ئامانجی تورکیا و گرووپە چەکدارییە سورییەکان لابردنی روخساری مێژوویی و ڕەمزیکوردیی و بەتورککردنی ناوچەکەیە.